هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەڕازیل لە یارییەکی دۆستانەدا لە مانگی سێی ئەمساڵ بەیەک دەگەن.
بیرۆکەی یارییەکە دوابەدوای ئەو تەوژمە رەگەزپەرستییانە هات دژی ڤینیسیوس جونیۆر ئەنجامدران لە ساڵی رابردوو. بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی ئەنجامدانی راگەیەندرا و وابڕیارە قازانجەکەی تەرخان بکرێت بۆ رووبەروبوونەوەی رەگەزپەرستی و توندوتیژی.
سیلیساو ماتادۆر لە 26ی مانگی سێ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام رووبەرووی یەک دەبنەوە و چاوەڕواندەکرێت سەرجەم ئەستێرەکانی هەردوو هەڵبژاردە بەشداری بکەن.