دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید بارسێلۆنا کێبڕکێ لەسەر ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ دەکەن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

Yariga App

نیوکاسڵ یونایتد لە هاوینی داهاتوودا رێگە بەچوونە دەرەوەی بڕونۆ گویمارێس بۆ یانەکانی بارسێلۆنا یان ریال مەدری دەدات، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 100 ملیۆن پاوەند – فووتبۆڵ ترانسفێرس

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە ژان کلێر تۆدیبۆ، بەرگریکاری فەرەنسا و نیس داوە، بەهای تۆبیدۆ دەگاتە 52 ملیۆن پاوەند – کاوت ئۆفساید

مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری جۆنا کوسی-ئاسارێ، هێرشبەری لاوی سویدی دەکات – HITC

لەلایەکی دیکەوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە ئارسەر ڤێرمێرن، ناوەڕاستکاری رۆیال ئانڤێرپ کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

یوڤێنتوس قسەی لەگەڵ جۆردان هێندرسن، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیتیفاق کردووە، رەنگە بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز بچێتە سێریا ئەی – جیانلوکا دی مارزیۆ

ئەیاکس هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ، تاوەکو گرێبەست لەگەڵ هێندرسن بکات، ئەمڕۆ گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ ئیتیفاق دەستپێدەکات – ستاندارد

چێڵسی بڕیاری کۆتاییداوە و رێگە بە چوونە دەرەوەی کۆنۆر گالاگێر نادات، هەرچەندە تۆتنهام گرنگییەکی زۆری بە ئەستێرە ئینگلیزییەکە داوە – سەن

بەهۆی ناڕوونی لە داهاتووی کالاگێر، تۆتنهام دەیەوێت گرێبەستی خواستنی تانگای ئێندۆمبێلی بۆ گاڵاتەسەڕای هەڵبوەشێنێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ناپۆلی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بۆرنمس کردووە، تاوەکو دەستبەرداری حامد تراورێ ببێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئۆلێ گونار سۆڵشایەر، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد، نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سوید – فووتبۆڵ سکانالێن

بابەتی زیاتر

Back to top button