ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی نیوكاسڵی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بە نیازە لە ماوەی داهاتوودا خۆی لە پێشێلكردنی یاساكانی یاری خاوێن بە فرۆشتنی بەشێك لە یاریزانەكانی بە دوور بگرێت.

بەپێ زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نیوكاسڵ ئامادەیە لە كۆتایی وەرزدا دەستبەرداری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی برۆنۆ گویمارێشی بەڕازیلی ببێت.

گرێبەستەكەی گویمارێش لەگەڵ نیوكاسڵ لە ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

لە راپۆرتەكەی مۆندۆشدا هاتووە، بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لەو بارودۆخە وەربگرێت و دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە ئەستێرە بەڕازیلیەكەی لە پێشەنگی خواستەكانی بۆ وەرزی نوێ دادەنێت.

رۆژنامەکە پشتڕاستیکردەوە، کە لێبڕینی 10 خاڵ لە ئێڤەرتن لەم وەرزەدا وایکردووە بەرپرسانی نیوکاسڵ وریا بن، بەتایبەتی دوای ئەوەی زیانەکانی یانەکە لە دوو وەرزی رابردوودا 150 ملیۆن پاوەند بووە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئەم بابەتەش رەنگە نیوكاسڵ تووشی سزای دارایی بكاتەوە كە لە ماوەی داهاتوودا لە گرێبەستەكردن بێ بەشی دەكات یان تووشی سزای لێبڕینی خاڵ دەبێت، بۆیە ئەمەش وایلێدەكات بە بێ ویستی خۆی هەوڵی فرۆشتنی بەشێك لە یاریزانەكانی بدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، یانە ئینگلیزیەكە بۆ دەستبەرداربوون لە گویمارێش داوای 115 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

برۆنۆ گویمارێش بە درێسی نیوكاسڵەوە

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا گویمارێش 19 یاری كردووە و توانیویەتی یەك گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button