کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | هه‌ورۆ حه‌مه‌د بە ئەستێرەی گەڕی پازده‌می خولی نایابی کوردستان دیاریكرا

یاریگا باشترینه‌ له‌ كوردستان

Yariga App

یاریگا-

هه‌ورۆ حه‌مه‌د یاریزانی برایه‌تی  بە ئەستێرەی گەڕی پازده‌می خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

هه‌ورۆ حه‌مه‌د یاریزانی برایه‌تی لە یاریی بەرامبەر سیروانی نوێ دوو گۆڵی تۆمارکرد، یانەکەی هه‌ولێر، سیروانی نوێی تووشی سێیه‌م دۆڕانی ئەم وەرزە کرد،  3-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا، گۆله‌كانیش لە خولەکەکانی 45 و 50 تۆمارکرد.

یاریزانەکەی برایه‌تی لەبارەی دەستنیشانکرانی وەکو ئەستێرەی گەڕی پازده‌ی خولی نایابی کوردستان لە لێدوانێکیدا دەڵێت: زۆر سوپاس بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، كه‌ باشترینه‌ له‌ كوردستان، یه‌كێكم له‌ فانه‌كانی یاریگا و به‌رده‌وامی چاودێریتان ده‌كه‌م.

هه‌ورۆی ته‌مه‌ن 20ساڵ گوتیشی،  زۆر سوپاس بۆ خوا كه‌ له‌لایه‌ن تۆڕی وه‌رزشی یاریگا به‌ باشترین یاریزانی گه‌ڕی پازده‌ی خولی نایابی كوردستان هه‌لبژێردرام، سوپاس بۆ هاوكارانم له‌ یانه‌ی برایه‌تی، له‌و یارییه‌ ته‌نها من باش نه‌بووم، به‌ڵكو ته‌واوی تیپه‌كه‌مان یارییه‌كی باشیان كرد، به‌هیوام بتوانین به‌رده‌وامبین له‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئاسته‌ باشه‌.

یانه‌ی برایه‌تی له‌ قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ و به‌ 4 بردنه‌وه‌ 5 یه‌كسان بوون و 6 دۆران پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button