ئیتاڵیاگرنگترین

بریکاری کارەکانی ئۆسیمین وەڵامی ماموکا دەداتەوە

شەڕەکە گەورەتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بریکاری کارەکانی ئۆسیمین وەڵامی بریکاری کارەکانی کڤاراتسخێلیا دەداتەوە.

ماموکا جەگێڵی بریکارەی کارەکانی خڤیچا کڤاراتسخێلیای ئەستێرەی یانەی ناپۆلی لە نوێترین لێدوانیدا گوتبووی: کڤارا لە داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید یان بارسێلۆنا دەکات، ئۆسیمینیش روو لە خولی سعودی دەکات.

لێدوانەکانی بریکارەکەی کڤارا، ئۆسیمینی زۆر تووڕە کردووە، هێرشبەرە نایجیرییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام هێرشێکی توندی کردووەتە سەر ماموکای و بە کەسێکی چەپەڵ و گێل وەسفی دەکات.

بەڕێز ماموکا جەگێڵ، تۆ پارچەیەک لە چەپەڵییت، شەرمەزارم لە ئاست هەڵسوکەوتەکانت، هەی گەمژە جارێکی دیکە ناوی من نەهێنیتەوە!

کاردانەوەکان بەردەوامن، کەمێک لەمەوبەر رۆبێرتۆ کاڵێندای بریکاری کارەکانی ڤیکتۆر ئۆسیمین بەیاننامەیکی فەرمی بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی قسەکانی ماموکا دەکات.

“پێویستە هەموو کەسێک سەرنجی لەسەر کارەکەی خۆی بێت، رێز لە کاری ئەوانی دیکە بگرێت. کارێکی راست نییە باس لە داهاتووی یاریزانانی دیکە بکەیت”.

“ئەمە دەبێتە هۆی درووستکردنی لێکتێنگەیشتن و گیر و گرفت، قسە گوماناوییەکانی بریکار ماموکا، خراپ و قبوڵ نەکراون”.

“ئەم قسانە کێشە بۆ یاریزانەکەم ڤیکتۆر ئۆسیمین، لەگەڵ هاندەرانی ناپۆلی دروست دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ راستی و درووستییەکی هەبێت”.

ئۆسیمین بەم دواییە گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، تاکە ئامانجی ڤیکتۆر، جگە لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هاوکاریکردنی ناپۆلییە. جگە لەوە هەموو قسەیەکی دیکە بێ مانا و قسەی پوچە.

بابەتی زیاتر

Back to top button