بازاڕی گواستنه‌وه‌جیهانگرنگترین

دۆریڤاڵ جونیۆر کێیە و دەستکەوتەکانی چین؟

Yariga App

یاریگا –

دۆریڤاڵ جونیۆر وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەرازیل دیاری کرا.

پاش زیاتر لە 6 مانگ چاوەڕوانی، لە کۆتاییدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل راهێنەرێکی هەمیشەیی بۆ هەڵبژاردەکەی دیاریکرد.

دۆریڤاڵ جونیۆری بەرازیلی و راهێنەری پێشوویی یانەی ساو پاولۆی هەمان وڵات، بەشێوەیەکی فەرمی وەک راهێنەری نوێی سامبا دیاری کرا.

گرێبەستەکەی دۆریڤاڵ لەگەڵ بەرازیل بۆ ماوەی 2 ساڵ دەبێت، راهێنەرەکە تا جامی جیهانی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل واژۆ کردووە.

جونیۆر لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی گڵۆبۆ، ماڵئاوایی لە هاندەرانی ساو پاولۆ کرد، کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بە سەرکەوتوویی لەگەڵیان راگەیاند و وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی بەرازیل پشتڕاستکردەوە.

دۆریڤاڵ لە 25ـی مانگی 4ـی 1962 لە ساو پاولۆ لەدایکبووە، لە رابردوودا راهێنەرایەتی چەند یانەیەکی جیاوازی کردووە، کە لە دیارترینیان یانەکانی ساو پاولۆ، سانتۆس، فلامینگۆ و پاڵمیراسن.

دیارترین دەستکەوتیشی بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا لیبێرتادۆرێسی وەرزی 2021/2022 بووە لەگەڵ یانەی فلامینگۆ، سێ جاریش لەگەڵ یانەکانی سانتۆس، فلامینگۆ و ساوپاولۆ بووەتەوە پاڵەوانی جامی بەرازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button