جامی ئەفریقا 2023گرنگترین

لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی میسڕ بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا راگەیێندرا

محەمەد سەڵاح و کارەبا سەرکردایەتی فەرعۆنەکان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

رۆی ڤیتۆریا، راهێنەری هەڵبژاردەی میسڕ، لیستی کۆتایی یاریزانانی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2023 ئاشکرا کرد.

ڤیتۆریا، راهێنەری پۆرتوگالی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە قاهیرە، یاریزانانی بانگهێشتکراوی ئاشکرا کرد.

هەڵبژاردەی میسڕ لە کۆمەڵەی دووەمدایە شان بەشانی هەڵبژاردەکانی گانا، مۆزەمبیق و کەیپ ڤێردی.

فەرعۆنەکان لە 14ی یەنایەر/کانوونی دووەمدا یەکەم یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی مۆزەمبیق دەکەن.

لیستی یاریزانان

گۆڵپارێزان: محەمەد شناوی، ئەحمەد شناوی، محەمەد ئەبو جەبەل، محەمەد سوبحی

بەرگریکاران: ئەحمەد حجازی، محەمەد عەبدولمونعیم، عەلی جەبر، ئوسامە جەلال، ئەحمەد سامی، محەمەد هانی، عومەر کەمال، ئەحمەد فتووح، محەمەد حەمدی

ناوەڕاستکاران: حەمدی فەتحی، ئیمام عاشوور، محەمەد نینی، مەروان عەتیە، ئەحمەد سەید ‘زیزۆ’ – ئەحمەد نەبیل ‘کوکا’، مەحمود حەمادە

هێرشبەران: محەمەد سەڵاح، مستەفا فەتحی، مەحمود حەسەن ‘تریزیگێ’، عومەر مەرمووش، مستەفا محەمەد، مەحمود عەبدولمونعیم ‘کارەبا’ – ئەحمەد حەسەن ‘کوکا’

بابەتی زیاتر

Back to top button