سعوودیە
دەستکەوت و ژمارەکانی رۆناڵدۆ لە ساڵی 2023دا خەیاڵیین
یاریگا –
ساڵی 2023 بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی لەبیرکردنی رۆژگارە سەختەکانی مانچستەر و دێوەزمەی مۆندیالی قەتەر بوو.
دۆن رۆناڵدۆ بە هاتنی بۆ سعودیە لە ڕێگەی یانەی نەسرەوە، وێنەیەکی نوێی لە سەردەمەکانی درەوشانەوەی پیشان دا و سەلماندی هێشتا دبە ئاسانی دەستبەرداری ریکۆرد و نازناوەکان نابێت سەرباری هەڵکشانی تەمەنی.
لەم راپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر دیارترین ئەو دەستکەوت و ژمارانەی کریستیانۆ پێی گەیشتووە لە ماوەی ساڵی 2023 چ لەسەر ئاستی یانە یاخود هەڵبژاردە:
- دۆن لە 2023دا 58 یاریی ئەنجام داوە
- 53 جار تۆڕی گۆڵەکانی هەژاندووە
- خاوەنی 15 ئەسیستە
- سێ لێدانی ڕاستەخۆی گۆڵ پێ کردووە
- خاوەنی سێ هاتریکە
- سەرجەم ئەو لێدانە سزایانەی جێبەجێی کردوون، گۆڵی پێ کردووە
- پاڵەوانی جامی یانە پاڵەوانە عەرەبیەکانە
- خاوەنی پێڵاوی زێڕینی جامی یانە پاڵەوانە عەرەبییەکانە
- سێ جار بووەتە باشترین یاریزانی خولی سعودیە
- بوو بە یەکەم یاریزان لە 200 یاریی هەڵبژاردەکاندا دەرکەوێت
- لەگەڵ پورتوگال سەرکەوتووە بۆ یۆرۆی 2024 و هەر خۆیشی گۆڵکاری هەڵبژاردەکە بوو لە پاڵاوتنەکان و دووەم لەسەر ئاستی هەموو پاڵەوانێتیەکە
- تا ئێستا بە 53 گۆڵ باشترین گٶڵکاری سەر ئاستی جیهانە و تەنها هالاند لە کێبڕكێیدا ماوەتەوە
رۆناڵدۆ لە مانگەکانی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 39 ساڵ و، دەیەوێت زۆر بەهێز دەرکەوێتەوە لە یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا و بۆ دووەم جار هەڵبژاردەکەی بکاتە خاوەنی جامەکە.