کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | ئەرکان مەنسور بە ئەستێرەی گەڕی یازدەمی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا

Yariga App

یاریگا –

ئەرکان مەنسور بە ئەستێرەی گەڕی یازدەمی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

ئەرکان مەنسور یاریزانی ئاکرێ لە گەڕی یازدەم سەرکەوتنێکی مێژووییان بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر بەدەستهێنا، ئەرکان مەنسور و هاوڕێیەکانی لە پیرمام لەو یارییە 2-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا، ئەرکان گۆڵێکی تۆمارکرد و لە یارییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

پێشمەرگەی هەولێر 696 رۆژ بوو  لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە یاریگای خۆی نەدۆڕابوو، پاڵەوانی وەرزی رابردووی جام و خولی کوردستان لەسەر دەستی ئاکرێ دۆڕا.

ئاکرێ بەو بردنەوەیەی لە دوایین گەڕی خولەکە بەدەستیهێنا، هاتە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ سیروانی نوێ بە هاوبەشی بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ پێشەنگی خولەکەیان گرتووە.

ئاکرێ لەم وەرزە لە 11 یاری شەش بردنەوە و سێ دۆڕان و دوو یەکسانبوونی بەدەستهێناوە، 11 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button