رووداوێکی سەیر لە خولی هیندستان: هەشت کارتی سوور لە یارییەکدا
یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی خولی تۆپی پێی هیندستان هەشت کارتی سوور بەرەو رووی یاریزانان بەرز کراویەوە و بووە هۆی ئەوەی ئەم رووداوە سەرنجی میدیاکان بەلای خۆیدا رابکێشێت.
رکابەری یانەکانی گۆئا، کیرالا، موهان و مومبای سیتی لە خولی هیندستان لە لوتکەی سەرنج راکێشاندایە خەڵکانیکی زۆر لەم وڵاتە بەدواداچوون بۆ یاری ئەم یانانە دەکەن. ئێستا دوو تیپی یەکەم 20 خاڵیان هەیە و دوو تیپەکەی تریش 19 خاڵیان هەیە، بۆیە ئەم رکابەرییە هەستیاری یارییەکانی زیاتر کردووە.
لە یاری ئەم هەفتەیە یانەی مومبای سیتی رووبەڕووی موهانی دراوسێی بووەوە و لەم یارییەدا رووداوێکی سەیر روویدا. لە خولەکی 13دا ئاکاش میشرا بەرگریکاری یانەی مۆمبای بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای ئەم رووداوەش هەردوو یانە توانیان گۆل لە یەکدی بکەن.
یارییەکە لە گێمی دووەمدا ململانێ و گرژییەکی زۆری لەگەڵدا بوو، ئەمەش دەرئەنجامی کەشوهەوای یاریگاکە بوو، دواجاریش لە ماوەی 4 خولەکدا ئاشیش رای و لۆستین کولاکۆ لە موهانەوە بە کارتی سوور دەرکران و بە نۆ یاریزان دەستیان بە یارییەکە کردەوە. بیپینسینک گۆڵی دووەمی مۆمبای تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتایی یارییەکەدا شتگەلێکی سەیر روویاندا.
ململانێی یاریزانانی هەردوو تیپەکە ئەوەندە بەرز بووەوە کە سێ یاریزان لە مومبای و دوو یاریزانیش لە موهان کارتی سووریان وەرگرت، بەجۆرێک کە بە گشتی ئەم یارییە 3 گۆڵ و 8 کارتی سووری هەبوو.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە کە پێشتر 10 کارتی سوور لە خولی هیندستان بەڕۆۆی یاریزاناندا بەرز کربۆوە، ئێستاش بەم هەشت کارتە سوورە ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەیان تۆمار کرا.