ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول لەگەڵ ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول لەگەڵ گۆنچالۆ ئیناسیۆی پۆرتوگالی لە گفتوگۆدایە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو پێدرۆ ئالمێیدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی گۆنچالۆ ئیناسیۆی پۆرتوگالی یانەی لیڤەرپوول لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لە گفتوگۆدایە.

بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکە تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیەم نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە زۆر بە تواناکانی گۆنچالۆ سەرسامە، داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە لاوە.

هەر بە پێی زانیارییەکانی ئالمێیدا، جیا لە لیڤەرپوول، ئارسیناڵی لەندەنیش یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئیناسیۆ لە ئەکادیمیای سپۆرتینگ پێگەیشتووە، یاری بۆ سەرجەم تیپە جیاوازەکانی یانەکەی کردووە، لەم وەرزەش لە 22 یاریدا 3 گۆڵی کردووە، یانەکەشی بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە 14 یاریدا پێشەنگی خولی پۆرتوگالی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button