هەموو شتێک کە پێویستە لەسەر تیروپشکی چامپیۆنزلیگ بیزانیت
تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ
یاریگا –
ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، لە نیۆنی سویسڕا، تیروپشکی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدات.
4 یانە لە ئیسپانیا، 3 یانە لە ئەڵمانیا، 2 یانە لە ئیتاڵیا، 2 یانە لە ئینگڵتەڕا، یەک یانە لە هەریەکە لە وڵاتەکانی هۆڵەندا، پۆرتوگال، دانیمارک و فەرەنسا خۆیان گەیاندووەتە ئەم قۆناخە، کە هەر 16 تیپەکە بەسەر دوو ئاستی جیاواز دابەشکراون.
ئاستەکان
پێشەنگی کۆمەڵەکان: ریال مەدرید، بارسێلۆنا، بایرن میونشن، ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی، ریال سۆسیداد، بۆڕووسیا دۆرتموند، ئاتلێتیکۆ مەدرید.
دووەمی کۆمەڵەکان: ئینتەر میلان، پاریس سانجێرمان، ناپۆلی، لایپزیگ، کۆپنهاگن، لازیۆ، پۆرتۆ، ئایندهۆڤن.
یاساکانی تیروپشکەکە
پێشەنگی کۆمەڵەکان لە سەبەتەیەک دادەنرێن و دووەمی کۆمەڵەکانیش لە سەبەتەیەکی دیکەدا. تیپێکی سەبەتەی یەکەم رووبەڕووی تیپێکی سەبەتەی دووەم دەبێتەوە بەو مەرجەی دوو تیپی هەمان وڵات و دوو تیپیش کە لە هەمان کۆمەڵە یارییان کردووە لەم قۆناخە رووبەڕوو نابنەوە.
چۆنییەتی سەیرکردنی تیروپشکەکە
تیروپشکەکە وەک هەمیشە بە شێوەی راستەوخۆ لە پەڕەی فەرمی یاریگا لە فەیسبوک و لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “uefa.com” دەگوازرێتەوە.
وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی 16
یارییەکانی قۆناخی داهاتوو لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچن. یارییەکانی چوون لە رۆژانی 13، 14، 20 و 21 مانگی شوباتدا بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 5، 6، 12 و 13ی مانگی ئاداردا بەڕێوەدەچن.
کێ دەتوانێت رووبەڕووی کێ ببێتەوە؟
◉ ریال مەدرید رووبەڕووی یەکێک لەم یانەنە دەبێتەوە:
◉ بارسێلۆنا رووبەڕووی یەکێک لەم یانەنە دەبێتەوە:
◉ بایرن میونشن رووبەڕووی یەکێک لەم یانەنە دەبێتەوە:
◉ مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەکێک لەم یانەنە دەبێتەوە:
◉ ئارسیناڵ رووبەڕووی یەکێک لەم یانەنە دەبێتەوە:
◉ پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەکێک لەم یانەنە دەبێتەوە:
◉ ئینتەر میلان رووبەڕووی یەکێک لەم یانەنە دەبێتەوە: