ئاسیا
ناوبژیوانە تورکەکە هاتە دەنگ پاش هێرشی سەرۆک یانەیەک
هەلیل ئوموت میلەر ناوبژیوانی خولی سوپەری تورکی بۆ یەکەمجار لێدوانیدا پاش ئەوەی لەنێو یاریگا لەلایەن فاروک کۆچەی سەرۆکی یانەی ئەنکەرەگوجو لێیدرا.
هەلیل سێ رۆژە لە نەخۆشخانەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر پاش شکانی ئێسکە پەیکەری دەوری چاوی. فاروک کۆچە سەرەتا بە توندی بۆکسێکی لێدا و پاش ئەوەی ناوبژیوانەکە کەوتە سەر زەوی، ناوبراو بەردەوام بوو لە لێدانی.
قوربانییەکە پاش هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە بۆ میدیاکان وتی
ئێستا کێشەی تەندروستیم نەماوە، ویفاش پەیوەندی پێوە کردووم. هێشتا بڕیارم نەداوە چی دەکەم بەڵام ئەگەری هەموو شتێک هەیە. لە ئێستادا تەنها دەمەوێت بچمە ماڵەوە و پشووبدەم.
رووداوەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و سەرەنجام سەرجەم یارییەکانی خولی تورکی راگیران بەڵام وابڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێبکەنەوە.