ئه‌مریکاگرنگترین

دی خیا ئاماژە بە گەڕانەوەی بۆ یاریكردن دەكات

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد دی خیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی و پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی خواستی خۆی بۆ دووبارە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان ئاشكرا كرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دی خیا گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد كۆتایی هات و ئێستا بێ یانەیە و یاری بۆ هیچ یانەیەك ناكات.

دی خیا لە لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە راهێنان دەكات و نوسیویەتی: ” كار، كار، كار”.

زۆربەی سەرچاوەكان ناوی دی خیایان بە پەیوەندیكردن بە نیوكاسڵی ئینگلیزیەوە بەستووەتەوە، بۆ شوێنگرتنەوەی نیك پۆپ گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكە دوای ئەوەی لە شانیدا تووشی پێكان بوو ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لە ساڵی 2011 گۆڵپارێزە ئیسپانیەكە لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.

لەگەڵ شەیتانە سوورەكان 545 یاری كردووە و 190 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 590 گۆڵیشی لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button