کیلینی بەیەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت

یاریگا –
کیلینی بڕیاریداوە بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت و کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت.
رۆمیۆ ئاگرێتسی رۆژنامەنووس لە ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی ئاشکرایکردووە، جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری بەناوبانگی ئیتاڵی دوای ئەوەی گرێبەستە دوو ساڵانەکەی لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلۆس ئێف سی کۆتایی هات، بڕیاریداوە ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی دیسەمبەری 2023 وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن رابگەیەنێت.
#Chiellini ha deciso: lascia il calcio giocato. In ⚪️⚫️ 561 presenze e 36 goal. Ben 9 – e fa impressione scriverlo – scudetti consecutivi. Più 5 Supercoppe e 5 Coppe Italia. In una sola parola: Leggenda. ©️3️⃣ @GoalItalia
— Romeo Agresti (@romeoagresti) December 12, 2023
کیلینی (39 ساڵ) پێشتر لە ریزی یانەکانی لیڤۆرنۆ، رۆما، فیۆرێنتینا و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی یاریی کردووە، لەگەڵ یۆڤی لە 561 یاری 36 گۆڵی کرد و نۆ نازناوی سێریا ئەی بەدەستهێنا.
کیلینی لەگەڵ یۆڤێنتۆس دوو جار لە ساڵەکانی 2015 و 2017 گەیشتووەتە یاریی کۆتایی و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش وەکو کاپتنی هەڵبژاردەکە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ـی بەدەستهێنا، کە لەکۆی 117 یاریی نێودەوڵەتی هەشت گۆڵی بە درێسی ئازۆری تۆمارکردووە.