ئاسیاسعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ کێشە بۆ بەرپرسێکی باڵای ژاپۆن دروست دەکات

''پارێزگاری ناگاساکی بەهۆی رۆناڵدۆوە بەشداری کۆبوونەوەیەکی نەکردووە''

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕی سعودی کێشەیەکی سیاسی لە ژاپۆن دروستکردووە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کێنگۆ ئۆیشی، پارێزگاری ناگاساکی بۆ ئامادەبوون لە یاری نێوان نەسڕ و پاریس سانجێرمان کە لە تەمووزی رابردوو لە ئۆساکا کرا، کۆبوونەوەیەکی فەرمی حکومی جێهێشتووە و چووەتە ئۆساکا کە 732 کیلۆمەتر لە ناگاساکییەوە دوورە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، پارێزگاری ناگاساکی، بلیتی یارییەکەی بە پارەی خۆی کڕیوە، بەڵام خەرجی هاتووچۆکەی خستووەتە سەر بودجەی پارێزگا و ئەوەی کێشەکەی ئاڵۆزتر کردووە، خۆدزینەوەی بووە لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی حکومی.

پارێزگاری ناگاساکی بیانووی بۆ گەشتەکەی هێناوەتەوە و روونیکردووەتەوە، هەوڵیداوە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێکبکەوێت، تاوەکو لە داهاتوودا ئیڤێنتی هاوبەش بکەن، بەڵام رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی ژاپۆنییەوە، رێکەوتنی نێوانیان رەتدەکەنەوە.

ئێستا چەند لایەنێک داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری ناگاساکی دەکەن، بەڵام لایەنگرانی ئۆیشی پێیان وایە، پارەی شارەکەیان لەلایەن پارێزگارەوە بۆ مەرامێکی باش بەکارهێنراوە و داوای مانەوەی دەکەن.

نەسڕ لە دوای گەیشتنی بە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای سعودیە، 22ی ئەم مانگە بەرامبەر ئیتیفاق یاری دەکات و 26ی هەمان مانگ لە یاری لووتکەدا، رووبەڕووی ئیتیحاد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button