ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ بە گاڵتەوە باسی کایسێدۆ و لاڤیا دەکات

''زۆر بەختەوەر بووین لە دۆزینەوە ئێندۆ''

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول بە گاڵتەوە دەڵێت، بەختیاوەری لیڤەرپوول بوو، چونکە لە گواستنەوەی مۆسێس کایسێدۆ و رۆمیۆ لاڤیا شکستی هێنا.

لە هاوینی رابردوودا، لیڤەرپوول هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی هەریەکە لە لاڤیا، یاریزانی ساوسامتن و کایسێدۆ، یاریسازی برایتندا، بەڵام لە کۆتاییدا هەردوو یاریزانەکە پەیوەندیان بە چێڵسییەوە کرد.

لاڤیا بە هۆی پێکان نەیتوانیوە یاری بکات و کاسێدۆش کاریگەرییەکی کەمی لەسەر پێکهاتەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دروستکردووە.

لە دوای لەدەستدانی هەردوو یاریزانەکە، کڵۆپ گرێبەستی لەگەڵ واتارو ئێندۆ، یاریزانی نێودەوڵەتی ژاپۆن بە بڕی 16 ملیۆن پاوەند واژۆ کرد.

چێڵسی پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە، بەڵام نەیتوانیوە ببێتە رکابەرێکی راستەقینە و ئێستا لە ناوەڕاستی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە، پێچەوانەی لیڤەرپوول کە ئێستا پێشەنگی پرێمەرلیگە و لە هاوینی رابردوو چەند گرێبەستێکی سەرکەوتووی وەک دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەلێکسیس ماک ئالیستەر و راین گراڤنبێرخ واژۆ کرد. کڵۆپ لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا کە بۆ هاندەرانی یانەکە رێکخرابوو بە گاڵتەوە باسی گواستنەوەکانی کرد

لە بازاڕی هاوینی رابردوودا، چەندین رووداوی سەیر روویاندا، بەڵام بەینی خۆمان بێت، بەڕاستی بەخت یاوەرمان بووە وانییە !؟ بەڕاستی زۆر دڵخۆشم کە بازاڕەکەمان بەمشێوەیە کۆتاییهات. لامان روونبوو کە کایسێدۆ نایەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات، بەڵام بینیتان چی روویدا؟ دواتر ئێندۆمان دۆزیەوە و یاریزانێکی زۆر سەرسووڕهێنەرە.

لەوەتەی تۆد بۆیڵی، سەرۆکی چێڵسی دەسەڵاتی یانە لەندەنییەکەی گرتووەتە ئەستۆ، زیاتر لە یەک ملیار پاوەندی لە گواستنەوەکاندا خەرجکردووە، بەڵام نەیتوانیوە بگاتە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا.

پێنجشەممە، لیڤەرپوول لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر یونیەن SG یاری دەکات و یەکشەممەی داهاتووش لە پرێمەرلیگ، رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button