سعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: هێشتا زۆرم پێیە

رۆناڵدۆ ناوەستێندرێت !

Yariga App

یاریگا –

کریستیابۆ رۆناڵدۆ 50-مین گۆڵی لە ساڵی 2023 لە یاری شەوی رابردووی نەسڕ بەرامبەر شەباب لە جامی شای سعودیە کرد.

رۆناڵدۆ لە خولەکی 74دا، گۆڵێکی لەو یارییەدا کرد کە بە ئەنجامی 5-2 لە شەبابیان بردەوە. هەریەکە لە سێکۆ فۆفانا، سادیۆ مانێ و عەبدولڕەحمان غەریب گۆڵەکانی دیکەی نەسڕیان کرد و رۆناڵدۆش کۆی گۆڵەکانی لە ساڵی 2023 گەیاندە 50 گۆڵ.

لە دوای یارییەکە، رۆناڵدۆ پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووە

سەرکەوتنێکی گرنگ بوو و بە گڕوتینەوە 50 گۆڵم لە ساڵی 2023 رادەگەیەنم، سوپاسێکی بێ پایانم بۆ هاوتیمەکان، هاندەران و خێزانەکەم. هێشتا زۆر ماوە تاوەکو ئەمساڵ کۆتایی بێت.

نەسر بە بردنەوەی یارییەکە بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی، ئەمساڵ چاویان لە بردنەوەی جامەکەیە، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا بە وەحدە دۆڕان.

ئەمساڵ و تاوەکو ئێستا، رۆناڵدۆ 40 گۆڵی لەگەڵ نەسڕ و 10 گۆڵیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە کاروانی وەرزشیدا، هەشت جار 50 گۆڵ یان زیاتری لە ساڵێکدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button