ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

بارسێلۆنا پێکانی یاریزانێکی دیکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

يانه‌ی بارسێلۆنا دوای تێرشتێگن و ئینیگۆ مارتینێز و گاڤی پێکانی یاریزانێکی دیکەشی راگەیاند.

یانه‌ی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، مارکۆس ئەلۆنسۆ بەرگریکاری چەپی یانەکە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ده‌ركه‌وتووە، له‌ بەشی خوارەوەی پشتی دووچاری پێکان بووە، یانە کەتەلۆنییەکە دووپاتیشیکردووەتەوە گەڕانەوەی بەندە بە خێرایی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.

هەریەکە لە تێرشتیگن و ئینیگۆ مارتینێز و گاڤی و مارکۆس ئەلۆنسۆ بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر جیرۆنا بەردەست نابن و لە دەرەوەی لیستی یاریزانانی یارییەکەدان.

ئەمشەو لە گەڕی شازدەمی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریی دێربی کەتەلۆنیا میوانداریی جیرۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button