ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوار یانەی گەورە فلۆریان فیرتزیان دەوێت

فلۆریان یانەی خەونەکانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی فلۆریان فیرتزی ئەڵمانی دەکەن.

پێگەی 90MIN بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی چاویان بڕیووەتە تواناناکانی فلۆریان فیرتزی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی.

لیڤەرکوزن لەم وەرزە بە سەرکردایەتی راهێنەری ئیسپانی چابی ئاڵۆنسۆ، بە دۆخێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت، تا ئێستا تووشی هیچ شکستێک نەبوون، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ بایرن میونشنی دووەم، پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگاشیان گرتووە.

بۆیە چاوەڕوانناکرێت ئاڵۆنسۆ لەم قۆناخە هەستیارە دەستبەرداری ناوەڕاستکارە بەهرەمەندەکەی ببێت، هەر یانەیەک یاریزانەکەی بوێت رەنگە پێویست بکات تا هاوینی داهاتوو چاوەڕوانبێت.

لەلایەکی دیکە باوکی یاریزانەکە کە بریکاری کارەکانییەتی لە دوایین لێدوانی بۆ تۆڕی سکای سپۆرت، رایگەیاند، کوڕەکەی وەرزی داهاتووش لە لیڤەرکوزن درێژە بە یاریکردن دەدات و یانەکەی جێناهێڵیت.

دانی بەوەشدا ناوە، بایرن میونشن دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کوڕەکەی واژۆ بکات، خودی فلۆریانیش ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە ریزەکانی باڤارییەکان بکات.

بێگومان یانەکانی دیکەش لە ئاستی ئەم یاریزانە بێ ئاگا نین، بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس فلۆریان پلاتنبێرگ، ریال مەدریدی ئیسپانیش یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکات.

ئەستێرە تەمەن 20 ساڵانییەکە لەم وەرزە 19 یاری بۆ یانەکەی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button