Loading...
ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ريال مه‌درید هالاند و ئێمپاپێ كۆده‌كاته‌وه‌

ریال مه‌درید تیپێكی نوێ دروست ده‌كات

Yariga App

یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات هاوینی داهاتوو ئێرلینگ هالاند و ئێمپاپێ کۆبکاتەوە

ڕیال مەدرید هەوڵدەدات له‌ وه‌رزی نوێ تیپێکی نوێ پێک بهێنێت کە چەندین ئەستێرەیه‌ لەخۆبگرێت، بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا سەرکردایەتی نەوەی نوێی یانە ئیسپانییەکە بكه‌ن.

تۆڕی ڕیلڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر هه‌یه‌ ڕیال مەدرید گرێبەست لەگەڵ هالاند و کیلیان ئێمپاپێ بكات.

ڕیال مەدرید چاوەڕێ دەکات ئێمپاپێ بە شێوەیەکی ئازاد لە هاوینی داهاتوودا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ بكات و گرێبه‌ستیش له‌گه‌ڵ هالاند ئه‌نجام بدات.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو بریکاره‌كه‌ی ئێرلینگ هالاند ڕایگه‌یاند، یاریزانەکە دەتوانێت ئەو بڕگەیە چالاک بکات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕیزەکانی مان سیتی جێبهێلێت، بە تەنها بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.

تۆڕه‌كه‌ ئیسپانیه‌كه‌ راشیگەیاندووە، مان سیتی دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەرە نەرویجییەکە نوێ بکاتەوە، هالاندیش نایه‌وێت ئەم هەنگاوە بنێت تاوەکو پلانی ڕیاڵ نەزانێت.

Back to top button