ئەرشیڤ

بێڵینگهام بە پێکانەوە یاریی دەکات و ناچارە نەشتەرگەریی بکات

هێشتا تەواو چاکنەبووەتەوە

Yariga App

یاریگا-

هێشتا بێڵینگهام بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و لەوانەیە ناچار بێت نەشتەرگەریی بکات، کە بەهۆی ئازاری شانی لە چەند یارییەکی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دابڕا.

ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، لەوانەیە نەشتەرگەری بۆ ئەو شانەی بێڵینگهام بكرێت کە مانگی ڕابردوو له‌ لالیگا بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ ئازاری پێگه‌یشتبوو، به‌م شێوازه‌ به‌رده‌وام بێت ناچار دەبێت نه‌شته‌رگه‌ری بكات.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی ماریۆ کۆرتیگانا ئاشکراشیكردووە، درەوشاوەیی بێڵینگهام بەو مانایە نییە کە بە تەواوی کێشەی شانی نه‌ماوه‌ و چاکبووەتەوە، چونکە بۆبه‌شداریكردن له‌ یارییه‌كان دەرمانی ئازارشکێن بەکاردەهێنرێت.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، هه‌رچه‌نده‌ واده‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌، به‌لام پێویستە بڕیاری کۆتایی بدرێت، چونكه‌ بێڵینگهام چانسێکی باشی هەیە بۆ ئەوەی ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکاندا تێپه‌رێنێت، کە پێشتریش بەهۆی پێکانی شانی بەشداریی دوایین دوو یاریی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای نەکرد.

میدیاکانی ئیسپانیا چەند نەخشیەکی جولانەوە و ئەرکەکانی بێڵینگهامیان بڵاوکردووەتەوە، دەردەکەوێت ئەو ناوەڕاستکارە ئینگلیزە لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتی کەمتر ئەرکی بەرگریکردنی پێدەدرێت، لەوانەیە ئەمەش هەر بەهۆی تەواو ئامادە نەبوونی جود بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button