ئه‌وروپاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەمشەو تیروپشکی یۆرۆ 2024 رادەکێشرێت؛ هەموو شتێک لەبارەی تیروپشکەکەوە بزانە

لەوانەیە کۆمەڵەی مەرگ لە فەرەنسا و تورکیا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا پێک بێت

Yariga App

ئەمشەو لە هۆڵی ئێلب فیلهارمۆنیە لە شاری هامبۆرگ تیروپشکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 رادەکێشرێت، کە هاوینی داهاتوو بە بەشداریی 24 هەڵبژاردەکە بەڕێوە دەچێت.

تیروپشکەکە چۆن بەڕیوە دەچێت؟

ئەو 20 هەڵبژاردەیەی سەرکەوتوون لەگەڵ ئەڵمانیا (میواندار) و سێ هەڵبژاردەی دیکەش کە لە قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکان سەردەکەون، دابەشی سەر چوار ئاستی جیاواز کراون، ئەو شەش هەڵبژاردەیەی کە بەگوێرەی ریزبەندیی یوێفاوە پۆڵێن کراون، هەر یەکێکیان دەچێتە کۆمەڵەیەکەوە، بۆ نموونە ئاستی یەکەم لە هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا، پۆرتوگال، فەرەنسا، ئیسپانیا، بەلجیکا و ئینگلتەرا پێکهاتووە، ئەم هەڵبژاردانە دەبنە سەرلیستی شەش کۆمەڵەکە.

ئاستی یەکەم: ئەڵمانیا، پۆرتوگال، فەرەنسا، ئیسپانیا، بەلجیکا، ئینگلتەرا.

ئاستی دووەم: هەنگاریا، تورکیا، رۆمانیا، دانیمارک، ئەلبانیا، نەمسا

ئاستی سێیەم: هۆڵەندا، سکۆتلەندا، کڕواتیا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا، چیک.

ئاستی چوارەم: ئیتاڵیا، سڕبیا، سویسڕا، سێ براوەی قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکان.

ئەگەرەکانی کۆمەڵەی مەرگ چین؟

بەگوێرەی ئاستی هەڵبژاردەکان کە لە چوار ئاستی جیاواز پێک دێن، لەبەر ئەوەی هۆڵەندا و ئیتاڵیا لە ئاستەکانی دیکەن و لە ریزی ئاستی یەکەمدا نین کە هەڵبژاردە گەورەکانی تیادایە، ئەگەری هەیە کۆمەڵەی مەرگ لە یەکێک لە هەڵبژاردە بەهێزەکانی کۆمەڵەی یەکەم (بۆ نموونە فەرەنسا یان ئینگلتەرا) و تورکیا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا پێک بێت، کە ئەمەش دەبێتە بەهێزترین کۆمەڵەی پاڵەوانێتییەکە.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0npEihszPZqN9xKy3UWcUNC2E8fx2QCiVkZXEqA6wMfUkUCg4NPzFrAZnhhXmUAqel

ئەڵمانیا میوانداریی حەڤدەمین وەشانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات

هاوینی داهاتوو رۆژی 14ـی یۆنیۆ تاوەکو 14ـی یۆلیۆ، ئەڵمانیا لە 10 شاری جیاواز میوانداریی حەڤدەمین وەشانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، ئەمە دەبێتە سێیەم وەشانی پاڵەوانێتییەکە لە مێژوودا لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت، ئەڵمانیای رۆژئاوا میوانداریی یۆرۆی ساڵی 1988ـی کردووە و چەند یارییەکی یۆرۆی رابردووش لە میونشن کران.

ئەڵمانیا لە 10 شاری جیاواز (بەرلین، میونشن، دۆرتمۆند، شتوتگارت، گێلزنکیرشن، فرانکفۆرت، هامبۆرگ، دۆسڵدۆرف، کۆلن، لایپزیگ) میوانداریی یارییەکان دەکات، یاریی کۆتایی لە یاریگای ئۆڵمپی لە بەرلین بەڕێوە دەچێت، یارییەکانی پێش کۆتایی لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە میونشن و سیگنال ئیدونا پارک لە دۆرتمۆند دەکرێن.

بەربژێرەکانی نازناوی ئەمجارە کێن؟

ئینگلتەرا دوای ئەوەی گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆی رابردوو، لەسەر خاکی خۆی لە یاریگای وێمبلی بەرامبەر ئیتاڵیا دۆڕا، بەربژێری سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی ئەمجارە، کوڕانی گاری ساوزگەیت کە گەیشتنو ەۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی 2022 بەربژێرن بۆ ئەوەی لەوەتەی ساڵی 1966 یەکەم نازناوی پاڵەوانێتییەکی گەورە بەرز بکەنەوە.

فەرەنسا بە سەرکردایەتی کیلیان ئێمباپێ و چەندان ئەستێرەی دیکە یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرەکانی بەدەستهێنانی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ئەمجارە، کەڵەشێرەکان دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر دۆڕان، بەربژێرن بۆ ئەوەی لە بەرلین ببنە پاڵەوانی ئەوروپا.

ئەڵمانیای میواندار بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، ئەڵمانییەکان پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە دوودڵن و متمانەیان بە هەڵبژاردەکەیان نییە، دوای ئەوەی بۆ دووەم مۆندیال لەسەریەک لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی کرد، لەکۆی 11 یاری مانشافت لە 6 یاریی تووشی دۆڕان بووە، ئەڵمانییەکان لەوەتەی ساڵی 1996 جامی نەتەوەکانی ئەوروپایان بەدەست نەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button