یاریگا –
رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید هۆکارەکانی قسەنەکردن لەبارەی قەیرانی ئەم دواییەی لەگەڵ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئاشکرا دەکات.
لە یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرازیلی بردەوە، لە یارییەکەدا رۆدریگۆ و مێسی بووە شەڕەقسەیان و ئەستێرە بەرازیلییەکە یاریزانانی ئەرجەنتینی بە ترسنۆک وەسف کرد.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) November 29, 2023
رۆدریگۆ، لە دوای یاری رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر ناپۆلی، هۆکاری ئاشکرا نەکردنی وردەکارییەکانی روونکردەوە
ناتوانم باسی ئەم بابەتە بکەم، ریال مەدرید رێگەم پێنادات.
لەبارەی کێبڕکێی گۆڵکاری لەگەڵ جود بێڵینگهام، ئەستێرە بەرازیلییەکە دەڵێت
ئەستەمە بتوانم زیاتر لە بێڵینگهام گۆڵ بکەم، چونکە لە بێڵی لە هەموو یارییەک گۆڵ دەکات، بەڵام دەمانەوێت هاوکاری یەکتر بکەین. دەستپێکی وەرزی بۆ من ئەستەم بوو، بەڵام ئێستا ئەو قۆناخەم لەیاد کردووە و دەمەوێت لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام بم. نهێنیی سەرکەوتن، بەردەوامبوونە لەسەر خۆماندووکردن، هەستدەکەم کە سەرکردەم، پێم وایە دەتوانم ببمە سەرکردەیەکی ئەم یانەیە.
رۆدریگۆ زانیاری لەبارەی نزیکبوونەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کارلۆ ئانچێلۆتی نییە
هیچ شتێک لەبارەی داهاتووی نازانم، بۆیە ناتوانم قسە لەسەر بابەتەکە بکەم.
ریال مەدرید بە بردنەوەی لە ناپۆلی، ژمارەی خاڵەکانی بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە و ناپۆلیش بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ، لەپلەی دووەمدا مایەوە.