عێراق

پێویستە یانەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بێبەش نەکرێن

چوار ملیار دینارەکە بە هەولێر و دهۆک و زاخۆ و نەورۆز بدرێت

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی عێراقی داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات چوار یانەکەی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە بێبەش نەکرێن کە بۆ پاڵپشتی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق تەرخان کراوە.

عەدنان لەفتە رۆژنامەنووسی بەناوبانگی عێراقی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی رابیعە ریازی، داوای لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، چوار یانەکەی کوردستان لە بودجە چوار ملیارییەکە بێبەش نەکات.

پێشتر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، هەر یانەیەک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق وەکو پاڵپشتییەک چوار ملیار دیناری پێبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلا نەبووەتەوە یانەکانی هەرێمی کوردستان لەو بڕیارە بێبەش دەبن یان دەیانگرێتەوە.

https://www.facebook.com/watch/?v=192288427292689

عەدنان لەفتە لەبارەی یانەکانی هەرێمی کوردستان گوتی :’هیوادارم ئەم پەیامەی من بە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگات، پێویستە یانەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و نەورۆز لەو بودجەیە بێبەش نەکرێة کە بۆ پشتیوانی یانەکان دانراوە و هەر یانەیەک چوار ملیار دیناری پێدەدرێت، ئەم یانانەش لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکەن و بەگوێرەی دەستوور ئەوانیش بەشێکن لەم وڵاتە و رۆڵەی ئەم وڵاتەن، ئەم یانانە شایستەی ئەوەن پاڵپشتی بکرێن’.

هەولێر، دهۆک، زاخۆ و نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشدارن و کێشەی داراییان هەیە، تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە هیچ هاوکارییەکی دارایی نەکراون، لەکاتێکدا زۆربەی یانەکانی دیکەی عێراق لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button