ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید چاوی بە بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانێك دەكەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا راستی خواستی ریال مەدریدی بۆ گواستنەوەی ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری یانەی گاڵاتاسەرای توركی ئاشكرا كرد، لە دوای پێكانی ڤینیسیۆس جونیۆر.

بەهۆی پێكانی بەشێكی زۆر لە یاریزانەكانیەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا یانە شاهانەكە پێوویستی بە گواستنەوەی هێرشبەرێكە.

ئێلینۆ بینۆ، بەڕێوەبەری كارەكانی ماورۆ ئیكاردی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی Fanatikی توركی ووتی:

من ئێستا لە مەدریدم، هیچ ئۆفەرێكی فەرمی و نافەرمیم بەدەست نەگەیشتووە تا ئێستا، بەڵام لەگەڵ كەسانێك لە یانەكە قسە دەكەین.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی زە ئاتلێتیك تواناكانی ئیكاردی پێشكەشی ریال مەدرید كراوە، بەڵام یانەكە گرنگی بە گواستنەوەی نادات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پێشتر ریال مەدرید لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئیكاردی كۆبوونەتەوە، بەڵام بە روونی بۆیان راگەیاندووە کە ئارەزووی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ناکەن.

ماورۆ ئیكاردی، بە درێسی گاڵاتاسەرایەوە

كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانە ئیسپانیەكە بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادێز گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری لاوی تیمی كاستیای بانگهێشتكردووە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چواردەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button