یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە، یۆرگن کڵۆپ بەهێزترین رکابەریەتی.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25، نۆڤێمبەری 2023، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. راهێنەرە کاتالۆنییەکە روونیکردەوە، لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، کڵۆپ بەهێزترین رکابەری بووە، بەبێ ئەوەی باسی خۆسێ مۆرینیۆ بکات.
لە ماوەی پێنج وەرزی رابردوودا، سیتی دووجار بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ لیڤەرپوول، بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بەڵام رێدزیش لە یاری پێشکۆتایی جامی FA لە سیتی بردەوە، لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2018-دا، لە سیتی بردەوە و ساڵی 2020 بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
پێپ گواردیۆلا بەر لە یارییەکە گوتی
بەدڵنیایەوە و بە جیاوازییەکی زۆر، کڵۆپ گەورەترین رکابەری من بووە، چونکە 13 ملیۆن جار رووبەڕووبووینەتەوە. بە دڵنیاییەوە ئەو (کڵۆپ) منی باشتر کرد، خۆی و تیمەکەی لێرە و لە دۆرتموند، بەردەوام رکابەری گەورەی من بوون. (کڵۆپ) لەڕێگەی تیمەکانی، وایلێکردم ببمە راهێنەرێکی باشتر، بێگومان (لیڤەرپوول) تیمێکی سەرسووڕهێنەرە.
رکابەری نێوان گواردیۆلا و مۆرینیۆ لە یاری پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی 2010 دەستیپێکرد. ئەوکاتە مۆرینیۆ راهێنەری ئینتەر میلان بوو، گرژییەکی زۆر لە نێوانیان دروستبوو، دواتر مۆرینیۆ بووە راهێنەری ریال مەدرید و چوار جار رووبەڕووی یەکتربوونەوە، لەو رووبەڕووبوونانەوەدا، چەندین رووداوی گرژئامێر دروست بوون.
کاتێک مۆرینیۆ گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد، رکابەری نێوانیان زۆر کاڵ ببووەوە، چونکە مان سیتی باشترین تیمی پرێمەرلیگ و نازناوەکەی بردەوە، لە ساڵی 2018 مۆرینیۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
گواردیۆلا و کڵۆپ لە بوندسلیگا، پرێمەلریگ و چامپیۆنزلیگ. 28 جار رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە. کڵۆپ 11 جار سەرکەوتوو بووە و گواردیۆلا 10 جار.