ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی پرێمەرلیگ

مانچێستەر سیتی بەرامبەر لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی و یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر15:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە سیتی لە تواناكانی كێڤن دی برۆین بێ بەش دەبێت و گومان لە بەشداریكردنی ماتیۆ كۆڤاسیچ و سێرجیۆ گۆمێز دەكرێت.

هەروەها رێدز لە تواناكانی هەریەك لە رۆبێرتسۆن، ئالكانتارا و بایچێتیچ بێ بەش دەبێت و گومان لە بەشداریكردنی لە گۆ گۆمێز، ئیبراهیما كۆناتێ و گراڤنبێرخ دەكرێت.

پێش ئەو یارییە مان سیتی بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی پرێمەرلیگ دێت و لیڤەرپوولیش بە 27 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسن

هێڵی بەرگری: وۆلكەر ، دیاز ، ئاكانجی، ڤاردیۆڵ

هێڵی ناوەند: رۆدری، ئالڤارێز، بێرناردۆ سێلڤا

هێڵی هێرشبردن: فۆدن، هالاند، گرێلیش

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: بەیكەر

هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد، كۆناتێ ، ڤان دایك، سیمیكاس

هێڵی ناوەند: سۆبۆسلای، ماك ئالیستەر، كورتس جۆنز

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح، نونێز، جۆتا

بابەتی زیاتر

Back to top button