راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترینیاریگا

سەفین ئەمین بە ئەستێرەی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا

لە یاریی بەرامبەر هەندرێن دوو گۆڵی بۆ چوارقوڕنە کرد

Yariga App

سەفین ئەمین یاریزانی چوارقوڕنە بەهۆی ئەو ئاستە ەبرزەی لە یاریی بەرامبەر هەندرێن پێشکەشی کرد، بە ئەستێرەی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.

تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات، سەفین ئەمین هێرشبەری چوارقوڕنە بە ئەستێرەی گەڕی پێنجەمی خولەکە دەستنیشانکرا، لە یاریی بەرامبەر هەندرێن دوو گۆڵی کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 3-1 لە هەندرێنی میواندارییان بردەوە و پێشەنگی خولەکەیان پێ چۆڵ کرد.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid05LzJbW2o5n8XNbUPuGeMRorAta3cpmTQNYK3Dczf6Fk1xBoVJWoDk84c7AnJD4J5l

سەفین ئەمین هێرشبەری پێشووی زاخۆ لە لێدوانێکی لەبارەی دەستنیشانکرانی بە ئەستێرەی ئەم گەڕە لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە دەڵێت :’دڵخۆشم بەوەی لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە ئەستێرەی گەڕی پێنجەم دەستنیشانکرام، بۆ من جێگای شانازییە یاریگا من بە باشترین دەستنیشان بکات چونکە یاریگا خۆی باشترین میدیای وەرزشییە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، من ئامانجمە لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی جامی کۆنیفا بکەم، بۆیە زیاتر خۆم ماندوو دەکەم و دەمەوێت خۆم بۆ هەموو لایەک بسەلمێنم’.

بۆ من جێگای شانازییە یاریگا من بە باشترین یاریزان دەستنیشان بکات، چونکە یاریگا خۆی باشترین میدیای وەرزشییە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

کوڕەکەی راپەڕین کە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بە درێسی چوارقوڕنە چوار یاریی کردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە، دەشڵێت :’لە یانەی چوارقوڕنە ئەم وەرزە نامانەوێت تەنیا لەپێناوی مانەوە یاریی بکەین، هەمووان دەزانن ئێمە ئەم وەرزە دەمانەوێت ژمارەیەکی قورس بین لە خولەکە و بۆیەکەمجار نازناوی خولەکە بەدەست بهێنین’.

لە گەڕی رابردوودا، هێمن نازم ناوەڕاستکاری هەندرێن بە ئەستێرەی گەڕی چوارەمی خولەکە دەستنیشانکرا، کە یانەکەی هێنابووە پێشەنگی خولەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button