ئاسیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگسعوودیەگرنگترین

یانەیەكی سعودی بەشداری چامپیۆنزلیگ دەكات

پاشا دەگەڕێتەوە پاڵەوانیەتیە دڵخوازەكەی؟

Yariga App

یاریگا –

بەشداری کردنی یانەکانی خولی سعودی لە چامپیۆنزلیگ، تاوەکو ئێستا بژاردەیەکی بەهێزە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسری سعوودی لە گەڕانەوەی بۆ خولە دڵخوازەكەی كە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە نزیكدەبێتەوە.

لە گواستنەوەكانی زستانەی وەرزی 2022/2023 دۆن رۆناڵدۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە ریزەكانی نەسری سعودیەوە كرد.

لە هەواڵێكی بەپەلەدا كە خۆسێ فلێكس دیاز لە ماركا بڵاویكردووەتەوە  بەشداریكردنی یانەیەكی سعودی لە چامپیۆنزلیگ ئەگەرێكی كراوەیە.

لە راپۆرتەكەی ماركادا هاتووە، دانوستانەكان لە نێوان یوێفا و فیدراسیۆنی سعودیەدا جددین و لە قۆناخی كۆتاییدان، بۆ بەشداریكردنی یەكێك لە یانەكانی خولی رۆشنی سعودی لە چامپیۆنزلیگ.

فلێكس دیاز ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشداریكردنی یەکێك لە یانەکانی خولی رۆشنی سعودی لە چامپیۆنزلیگ هەمیشەیی دەبێت و بۆ یەک وەرز نابێت.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی بەشداری لە چامپیۆنزلیگ دەكات.

رۆناڵدۆ بە كردنی 140 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی چامپیۆنزلیگ دێت و لە پلەی دووەمیش لیۆنێل مێسی دێت بە 129 گۆڵ.

خولی سعودی بەرەوپێشچوونێکی دیاری بەخۆیەوە بینیەوە، ئێستا ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بێنزێما، نێیمار دا سیلڤا و سادیۆ مانێ یاری لە خولەکەدا دەکەن و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی دیکەی وەک محەمەد سەڵاح و ڤیكتۆر ئۆسیمینیش دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button