ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چابی ئالۆنسۆ و یاریزانێكی دەچنە مەدرید

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد چابی ئاڵۆنسۆ و یاریزانێكی بایەر لیڤەركوزن دەچنە ریال مەدرید.

رۆژنامەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ناوی چابی ئالۆنسۆ وەك شوێنگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی دەستنیشان كراوە، لە ئەگەری رۆیشتنی راهێنەرە ئیتاڵییەكە و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل.

چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و پێشەنگی بۆندسلیگایان گرتووە.

بەپێی زانیاریەكانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ئەگەری رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆ بۆ ریال مەدرید، ئەوا دەیەوێت جێرمی فریمپۆنگ، بەرگریكاری باڵی راستی یانەكەی لەگەڵ خۆی ببات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێك بۆ باڵی راستی بەرگری بگوازێتەوە و فریمپۆنگیش لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە یانەكە چاودێری دەكات.

ئەوەش خراوەتە روو، ریال مەدرید تاكە یانە نیە كە چاوی لە گواستنەوەی بەرگریكارەكەیە، هەریەك لە یانەكانی لیڤەرپوول و چێڵسی بەهەمان شێوەی ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریەكانی یاریزانەكە دەكەن.

فریمپۆنگ گرێبەستەكەی لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button