خوله‌کانی دیکە

ساوسگەیت سەبارەت بە یاری داهاتوویان نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، نیگەرانە لە بارودۆخی ئەو یاریگایەی کە تیایدا رووبەڕووی ماسێدۆنیای باکوور دەبنەوە.

زۆر شت هەیە کە هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا نیگەران بکات لە کۆتا یارییان لە میانەی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، هەروەها ئەمە دەبێتە دوا یارییان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە ساڵی 2023دا.

یاریزانانی ئینگلتەرا و ئەندامانی تیپەکە نیگەرانییەکی زۆریان هەیە لە یاریکردن لە یاریگای بەرامبەر. یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە مانگی ئابدا میوانداری یارییەکانی ئەوروپای لە یاریگای تۆسێپرۆڤسکی ئارێنا قەدەغە کرد، بەڵام یاریی پاڵاوتنەکانی مانگی ئەیلول بەرامبەر ئیتاڵیا لەم یاریگایەدا بەڕێوەچوو.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەگەڵ ماسێدۆنیا بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون، سیرۆ ئیمۆبیلی هێرشبەری ئیتاڵیا رایگەیاند، بارودۆخی یاریگاکە مەترسیدار بێت، ئەلیف ئەلماسی یاریزانی ماسێدۆنا دوای ئەم دیدارە بەهۆی ئکوالێتی خراپی یاریگاکە داوای لێبوردنی کرد.

یاریگای تۆسێپرۆڤسکی ئارێنا

لە راپۆرتێکی وێبسایتی گۆڵی ئینگلیزی نووسراوە، چیمەنی ئەم یاریگایە نزیکەی 6 هەفتە لەمەوبەر نۆێکراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ نزیک بوونەوەی یارییەکەی ئینگلتەرا، لە باشترین بارودۆخدا دەرنەکەوت. ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا ئاماژەی بەوەکرد کە یاریگاکەی نەبینیوە، بەڵام لە بارودۆخی ئەم یاریگایە نیگەرانە.

لەمبارەیەوە راهێنەرەکە گوتی:

هەر بۆیە دەتەمەێت پێش هەموو یارییەک لە دۆخی یاریگاکە دڵنیا ببمەوە. لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەوە گوتم، هەرگیز بە تەواوی دڵنیا نیت کە لە یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆتدا چ شتێک چاوەڕێتە.

ساوسگەیت سەبارەت بە دۆخی یاریزانەکانی دەڵێت:

ناتوانین مەترسی لەسەر یاریزانەکانمان درووست بکەین، جارۆد بۆین لەگەڵ تیپەکەدا گەشتی نەکردووە، دوای مەشقەکان هەستی بە ئازاری کرد و کاتمان نەبووە بە تەواوی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین پێویستە سکانی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی لە  بارودۆخی دڵنیا بینەوە. ئێمە لە راستیدا یاریزانەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەکارناهێنین و پاڵەپەستۆیان ناخەینە سەر.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئێستا لە تواناکانی ئەستێرەی ناوەڕاستکار جود بێلینگهام و لەسەرووی ئەوەشەوە مارکوس راشفۆرد کە هەفتەی رابردوو لە یاریی پاڵاوتنەکانیان بەرامبەر ماڵتاتووشی پێکان بوو بێبەشە. هەروەها کیران تریپیر بەهۆی بابەتی کەسییەوە کەمپی هەڵبژاردەکەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button