ئیسپانیا

فەرمی: ناوی کۆمەڵگەی وەرزشی ریال مەدرید گۆڕدرا

Yariga App

یاریگا –

بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی یانەی ریال مەدرید، ناوی کۆمەڵگەی وەرزشی ریال ڤاڵدیباس گۆڕدرا بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز، خوان مارتینێز پیری وەکوو سەرۆکی فەخری یانەکە دەست نیشان کرا.

ئەمڕۆ ئەندامانی یانەی ریال مەدرید داواکاری 1000 ئەندامی فەرمی یانەکەیان بۆ گۆڕینی ناوی کەمپی وەرزشی ڤاڵدێباس قبوڵ کرد و ناوی ئەم کەمپەش لەمەودوا بە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەناسرێت.

پێرێز هەمووکات دژی دانانی ناوی خۆی بووە لەسەر یاریگای بێرنابیۆ، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەندامان حەزیان لێی بێت، دەکرێت ناوی کەمپی وەرزشی یانەکە بە ناوی ئەوەوە بکرێت و ئەمەش ئەمڕۆ لە لایەن ئەندامانی یانەکەوە بە فەرمی کرا.

هەروەها لە ئەمڕۆوە خوان مارتینێز پیری وەکوو سەرۆکی فەخری یانەی ریال مەدرید دەبێت. خوان مارتینێز 561 یاری بۆ ریال ئەنجامداوە و 1 جامی ئەوروپا و 10 لالیگا و 4 جامی شای لەگەڵ مێرەنگی بردۆتەوە. لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکان خانەنشین بوو. پێش ئەویش دی ستیفانۆ و جێنتۆ و ئامانسیۆ وەکوو سەرۆکی فەخری دەست نیشان کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button