ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ماوەی دووركەوتنەوەی كێپا دیاریكرا

Yariga App

یاریگا –

ماوەی دووركەوتنەوەی كێپا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات دیاریكرا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سپۆرتینگ براگای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەهۆی پێكانەوە كێپا نەیتوانی لەو یارییەدا بەشدار بێت و ئاندرێ لۆنین بەشێوەی سەرەكی بەشداریكرد.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی رێلیڤۆ كێپا بەهۆی پێكانەوە دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە پشكنینە سەرەتاییەكاندا پێكانێكی بچووكی هەیە و پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت.

چاوەڕوان دەكرێت گۆڵپارێزە ئیسپانیەكە لە یاری بەرامبەر ڤالێنسیا بەشداری نەكات و لە دوای یارییە نێودەوڵەتیەكان بگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button