ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ڤیدیۆ: ئاژاوەی هاندەرانی یونیەن بەرلین لە ئیتاڵیا و دەستگیرکردنی بەشێکیان

Yariga App

بەر لە یاری نێوان ناپۆلی و یونیەن بەرلین 11 هاندەری یانەی میوان لە ئیتاڵیا دەستگیرکران.

دوێنێ بەهەمان شێوە هەر لەو وڵاتە  بەر لە یاری میلان و پاریس شەڕ و گرژی دروست بوو لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە. شەوی رابردووش بەر لە یارییەکی دیکەی خولی پاڵەوانەکان دا ئەو سیناریۆیە دووبارە بووەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ئانسا، نزیکەی 300  هاندەری یونیەن بەرلین لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر کۆبوونەتەوە و زۆرینەیان رووخساریان داپۆشیووە و یەک پۆشاکیان لەبەردا بووە. سەرەتا ئامادە نەبوون بلیتی شەمەندەفەر ببڕن و دواتریش چوونەتە شەقامەکانی کامپانیا و لەوێ زیانیان بە ئۆتۆمبێل و فرۆشگاکانی ئەوێ گەیاندووە و رووبەرووی پۆلیس بوونەتەوە. سەرەنجام 11 هاندەریان دەستگیرکراون و لای پۆلیسن

 

یونیەن بەرلین دوای سێ هەفتە، هیچ خاڵێکی کۆنەکردووەتەوە و لەباری هەر ئەنجامێک جگە لە بردنەوە، راستەوخۆ ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە دەکات. ناپۆلیش بە شەش خاڵ لە پلەی دووهەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button