ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لیاو هۆكاری ئاهەنگگێڕانەكەی ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

رافایێل لیاو، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هۆكاری ئاهەنگگێڕانەكەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوو میلان لە یاریگای سان سێرۆی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

گۆڵەكانی یارییەكە لە لایەن میلان شكرینیار لە خولەكی 9 و رافایێل لیاو لە خولەكی 12 و جیرو لە خولەكی 50 تۆمار كران.

لیاو بە باشترین یاریزانی یارییەكەی نێوان میلان و پاریس دەستنیشانكرا.

لە دوای یارییەكە لە لێدوانیدا بۆ سپۆرت میدیاسێت لیاو ووتی: خەڵاتی باشترین پێوویستە بۆ هەموو تیمەكە بێت، نیشانی هەموانماندا كە میلان چیە لە یاریگای خۆیدا، هیچ وشەیەك نیە و شانازی بە تیپەكەمانەوە دەكەم، زۆر ماندوو بووین بۆیە زۆر دڵخۆشم.

بەردەوام بوو ووتی: ئەم یارییە دەیتوانی هەموو شتێك لە كۆمەڵەكەمان بگۆڕێت، بردنەوە گرنگترین شت بوو بۆ ئێمە، سەركەوتنمان بەدەستهێنا و ئێستا دەبێت متمانەمان بە خۆمان هەبێت.

سەبارەت بەشێوازی ئاهەنگگێڕانەكەی لیاو ووتی: رەخنەكان بۆ پێشەوە پاڵم دەنێت، بۆیە با بەردەوام بن لە قسەكرد و من لە یاریگادا قسە دەكەم و یارمەتی یانەكەم دەدەم، ئەمڕۆ نیشانماندا كە دەتوانین بیكەین، هەموو كات بڕوامان بە سەركەوتن هەیە.

ئاهەنگگێڕانی رافایێل لیاو دوای گۆڵەكەی بەرامبەرپاریس

بۆرووسیا دۆرتمۆند بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی مەرگی گرتووە و پاریس سانجێرمانیش بە شەش خاڵ لە پلەی دووەم دێت، ئەیسی میلان و نیوكاسڵیش بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ و چوار خاڵ پلەكانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button