ئینگلتەرا

ئالڤارێز ددانی دەکەوێت و بێ ئاگایە

Yariga App

یاریگا

جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر سیتی، یاریی ئەمڕۆی یانەکەی یەکێک لەددانەکانی لەدەستدا.

لە یاریی گەڕی 11ـی خولی ئینگلیزی، مانچێستەر سیتی و بۆرنمۆس ڕووبەڕووی یەکبوونەوە،یارییەکەش بە ئەنجامی 6-1 لە بەرژەوەندی سیتیزن کۆتایی هات.

لەو یارییە شتێکی سەرنجڕاکێش لەلایەن فۆتۆگرافەرانەوە تۆمارکرا، ئەویش ڕوخساری جولیان ئالڤارێزبوو لەکاتی ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ هاوڕێکانی دوای گۆڵی دووەم، لە وێنەکان دەردەکەوێت کە یەکێک لەددانەکانی لەکاتی یارییەکەدا کەوتۆتە ئەویش بێ ئاگا بووە.

پێدەچێت بەرکەوتنی دەموچاوی ئالڤارێز لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی بۆرنمۆس هۆکاریشلبوونەوەی ددانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button