ئەرشیڤ

هۆشداریەک بۆ ئەنچێلۆتی: تەنها دوو مانگ کاتت هەیە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل، بە کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی راگەیاندووە کە تاوەکوو 31ی دیسێمبەر کاتی هەیە لە بڕیارەکەی ئاگاداریان بکاتەوە.

گرێبەستەکەی ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و دەرفەتی ئەوەی هەیە کە ئەزموونی راهێنەرایەتی لەسەر ئاستی نیشتمانی تاقی بکاتەوە.

ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە رووبەڕووی ئۆفەری سەرنجڕاکێش بووەتەوە، بەڵام ئۆفەری سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی بەرازیل لە هەموویان سەرنجڕاکێشتر و جددیترە و بەڕێوەبەرانی تۆپی پێی ئەم وڵاتەش لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین دانوستانیان لەگەڵ ئەو و بەڕێوەبەری بەرنامەکەیدا کردووە.

لەدوای مۆندیال و دوورخستنەوەی تیتی، بەڕازیل هێشتا هیچ راهێنەرێکی بە فەرمی نەگواستووەتەوە و فێرناندۆ دینیزی بە شێوەی كاتی لە سەرکردایەوتی یەم هەڵبژاردەیە دەکات، راهێنەری ئێستای یانەی ریال مەدریدیش هەر لەسەرەتاوە ئامانجی سەرەکی بەڕازییلیەکان بووە.

 

بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەنچیلۆتی وەڵامی کۆتایی بە یەکێتی تۆپی پێی ئەم وڵاتە نەداوەتەوە و لەم بڕیارەدا دوو دڵی پێوە دەبنرێت. ئەمەش دۆخێکی ناخۆشی بۆ بەڕازییلەیەکان دروست کردووە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیک بوونەوەی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا لە هاوینی داهاتوودا.

رۆژنامەی کۆپی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، بەڕێوەرانی تۆپی پێی بەڕازیلی بە ئەنچیلۆتییان راگەیاندووە، تا کۆتا رۆژی ئەمساڵ، واتە 31ی کانوونی دووەمی 2023، کاتی ماوە تاوەکوو دوا وەڵامی خۆی بداتەوە و مەرجەکانی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە روون بکاتەوە.

پێشتریش باس لەوە کرابوو کە رەنگە فلۆرێنتینۆ پێرێز بییەوێت بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ئەنچیلۆتی، ئەم بابەتەش وای لێکردووە پێشنیارەکەی بەڕازیل رەتبکاتەوە، چونکە بژاردەی سەرەکی راهێنەرەکە بەردەوامبوونە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

Back to top button