ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوای ڤینی، ریال مەدرید گرێبەستی دوو یاریزانی دیکەی نوێکردەوە

پارێزگاریکردن لە ئەستێرە لاوەکان

Yariga App

یاریگا –

دوای ڤینیسیۆس جونیۆر، ریال مەدرید گرێبەستی رۆدریگۆ و کاماڤینگاشی نوێکردەوە.

دوێنێ سێشەممە بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید ئاشکرایکرد، کە گرێبەستی ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلییان تا هاوینی ساڵی 2027 نوێکردووەتەوە، مەرجەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 1 ملیار یۆرۆیە.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکە تەنیا سەرەتایەکە، بەوپێیەی رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلیش واژۆ لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەیشکردووە، گرێبەستە نوێیەکەی رۆدریگۆ لەگەڵ مێرێنگی تا هاینی 2028 دەبێت، هاوشێوەی ڤینی، مەرجەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 1 ملیار یۆرۆیە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ، جیا لەو دوو یاریزانە بەڕازیلییە، ریال مەدرید لەگەڵ ئێدواردۆ کاماڤینگای فەڕەنسیش گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکەی تا هاینی 2029 نوێکردووەتەوە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم زووانە ریال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی کاماڤینگا رادەگەیەنێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کاماش هەر یەک ملیار یۆرۆیە.

ریال مەدرید بۆ پارێزگاریکردن لە ئەستێرە لاوەکانی هەڵمەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانی دەستپێکردووە، جیا لەو یاریزانانەش مێرێنگی نزیکە لە ئاشکراکردنی نوێکردنەوە گرێبەستی فێدریکۆ ڤالڤێردی ئورۆگواییش.

بابەتی زیاتر

Back to top button