یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید دووپاتیدەکاتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر گەڕاوەتەوە ئاستی جارانی خۆی.
ئەستێرەی بەرازیلی لە یاری رابردوو بەرامبەر سپۆڕتینگ براگا، ئەسیستێکی بۆ جود بێڵینگهام کرد و یارمەتی تیمەکەیدا، سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت و لە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی سێیەم بمێنێتەوە. ئانچێلۆتی لەبارەی ڤینی گوتی
ڤینیسیۆس گەڕاوەتەوە باشترین ئاستی خۆی، گۆڵێکی کرد، بەڵام رەتکرایەوە و توانی دوو گۆڵ بۆ رۆدریگۆ و بێڵینگهام دروست بکات. ڤینی گەڕایەوە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، بەڕاستی لە یارییەکەدا جیاوازی دروستکردووە. بێڵینگهام و ڤینی دووانەیەکی زۆر باش بەیەکەوە یاری دەکەن، تەنانەت بەبێ تۆپیش گورجن. هەرچەندە ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکەن، بەڵام پێویستە زیاتر بەرەوپێش بچن.
لە بارەی یاری کلاسیکۆ، ئانچێلۆتی چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە
لە دوای ئەم یارییە، ئێستا باش دەزانین ئێمە چی دەکەین، پێویستە هەموو کارێک لە پێناو بردنەوەی یارییەکە بکەین. کاتمان هەیە تاوەکو خۆمان ئامادە بکەین، چونکە یارییەکی زۆر گرنگ چاوەڕێمانە.
ریال مەدرید خاوەنی 14 نازناوی چامپیۆنزلیگە و ئێستا بە جیاوازی گۆڵ، پێشەنگایەتی خولی لالیگا دەکات. شەممەی داهاتوو یارییەکە لە یاریگای مۆنجویک دەکرێت.