ریال مەدرید و ئانچێلۆتی لە گفتوگۆدان
یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەیان دەست پێکردووە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی دانوستان دەکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئەمە لە کاتێکدایە لە وەرزی ڕابردووەوە چەندین هەواڵ لەسەر ڕۆیشتنی راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە ڕیال مەدرید ئەویش لە هاوینی 2024 بڵاوکراونەتەوە، تەنانەت خابی ئالۆنسۆ و ڕائولیش وەک شوێنگرەوەی ناو دەبرێن.
ڕامۆن ئاڤارێز لە رۆژنامەی مارکا بانگەشەی ئەوە دەکات، بەرپرسانی لۆس بلانکۆس ئارەزووی بەردەوامبوونیان لە کارکردن لەگەڵ کارلیتۆ هەیە. یانەکە لە ئاستی کارلۆ ئانچیلۆتی ڕازییە و دەیەوێت ڕێنمایی و ڕاهێنانی نەوەی گەنجی پێ بسپێرێت.
ئانچێلۆتی هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرنگی کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەیە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.