ئه‌مریکا

پاپۆ گۆمێز واز لە یاریکردن دێنێت

Yariga App

یاریگا

دوای ئەوەی پشکنینەکان دەریانخست ئەلیخاندرۆ گۆمێز یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ماددەی ووزەبەخشی قەدەخە کراوە بەکارهێناوە، سزای دوو ساڵ سڕ کردنی بۆ دەرچوو.

ماڵپەریکۆریرێ دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە مۆنتیزا بکات، پاپۆ ئاگاداری ئەو سزایە بوو هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بیری لەوە دەکردەوە ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات. ئێستا بە فەرمی ڕووبەڕووی سزای دوو ساڵ سڕکردن بووەتەوە و لە تەمەنی 35 ساڵیدا پێیوایە تاکە ڕێگە بۆ ماڵئاواییکردنە لە تۆپی پێ.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گۆمێز تەنانەت پلانی نیە تانە لە بڕیارەکە بدات و نایەوێت خۆی لەم بابەتەدا تێوەگلێنێت، چونکە لە باشترین حاڵەتدا، سڕکردنی بۆ ماوەی یەک ساڵ کەم دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button