ئیسپانیاگرنگترین

بە فەرمی خوان لاپۆرتا تۆمەتبارکرا بە پێدانی بەرتیل بە نێگرێیرا

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا تۆمەتبارکرا بە پێدانی بەرتیل بە نێگرێیرا.

لە ماوەی رابردوو نووسینگەی داواکاری گشتی لە بارسێلۆنا تۆمەتی گەندەڵی و ساختەکاری و بەڕێوەبردنی نادادپەروەرانەی ئاراستەی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ و ساندرۆ رۆسێل، سەرۆکانی پێشوو و هەروەها ئالبێرت سۆلێر و ئۆسکار گراو، بەڕێوەبەرانی پێشووی یانە کاتالۆنییەکە کردووە.

کەمێک لەمەوبەر دادوەری دادگای ئیسپانیا، خواکین ئەگویرێ، بەشێوەیەکی فەرمی خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای یانەی بارسێلۆنای تۆماتبارکرد بە تێوەگلان لە دۆسییەکەی نێگرێیرا.

بەمەیش کەیسەکەی بارسا و نێگرێیرا دەچێتە قۆناخێکی دیکەی مەترسیدار، پێدەچێت یانە کاتالۆنییەکە نەتوانێت بە ئاسانی دەربازی ببێت، سزای قورس چاوەڕوانی یانەکە دەکات.

بارسا تۆمەتبارە بەپێدانی بڕی نیو ملیۆن یۆرۆی بە نێگرێیرا داوە لە بەرامبەر ئەوەی ناوبراو گرتەی ڤیدیۆیی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەکانی دیکەی بۆ یانەکە هێناوە.

جیا لەوەش ناوبراو خزمەتگوزارییەکی دیکەی پێشکەش بە بارسا کردووە کە ئەویش بریتی بووە لە تۆمارکردنی هەر یارییەک بۆ یانەکە و لە بەرامبەردا بڕی 518 هەزار یۆرۆی وەرگرتووە.

لە سەروو هەموو ئەوانەش بارسا تۆمەتبارە بە پێدانی بەرتیل بە شێوازی جۆراو جۆری دیکە بە ناوبراو. کە دەگوترێت یانەکە لە 2001 تا 2018 بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆ بەرتیلی بە نێگرێیرا داوە.

بەڵگەی پێدانی ‘بەرتیل’ لەلایەن سەرۆکانی بارسێلۆناوە بە نێگرێیرا ئاشکرا کران

بابەتی زیاتر

Back to top button