ریال مەدرید دەستبەرداری رۆدریگۆ دەبێت
یاریگا –
رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید رەنگە ببێتە قوربانی ئەستێرەکانی داهاتووی یانە ئیسپانییەکە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگۆ بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت و لەم وەرزەدا لە کۆی 11 یاریدا تەنیا گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر داهاتووی یاریزانە بەرازیلییەکە لە مەدرید دروستکردووە.
ریال مەدرید دەیەوێت هێڵی پێشەوەی خۆی بەهێز بکات و لە ئێستاوە هەوڵ لەگەڵ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ دەدات.
لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆدریگۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە
بەردەوام باسمکردووە، بەهرەم لە یاریکردن لە باڵەکاندا هەیە، حەزم لە شوێنی ژمارە 9 نییە، هەرچەندە پێویستە لەگەڵ یانەکەم پێویستە وا یاری بکەم، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل، ئازادی زیاترم هەیە و ئەمەش یارمەتی شێوازی یاری کردنم دەدات.
ئێندریک، هێرشبەری لاوی بەرازیلی لە هاوینی داهاتوودا بە بڕی 72 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات، ئەمەش بژاردەکانی هێڵی پێشەوەی لۆس بلانکۆس زیاد دەبێت، بە تایبەت لەگەڵ ئێمباپێش بگوازنەوە.
رۆژنامەکە نووسیویەتی، بە گواستنەوەی ئەم یاریزانانە، شوێنی رۆدریگۆ دەکەوێتە مەترسییەوە و رەنگە هەر لە ئێستاوە بیر لە جێهێشتنی یانەکە بکاتەوە.