ئەفریقائیتاڵیا

دووبارە ئۆزیمن لەگەڵ نایجێریا تووشی پێکان بوو

Yariga App

یانەی ناپۆلی هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت و ڤیکتۆر ئۆزیمنی گۆڵکاری یانەکە تووشی پێکان هاتووە.

ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی نێجیریا و سعوودیە لە یارییەکی دۆستانەدا بەیەک گەیشتن. ئۆزیمنی ئەستێرەی یەکەمی نێجیریا و گۆڵکاری ناپۆلی ئیتاڵی لە خولەکی 55 یاریگای جێهێشت و بە شەلە شەل یاریگای جێهێشت.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ، هێشتا ووردەکاری پێکانەکە رانەگەیندراوە بەڵام ناپۆلی ترسی لێ نەیشتووە چونکە دۆخی ئەم دواییەی زۆر باش نیە و لەبەردەم چەند یارییەکی گرنگ دایە لە نێویاندا یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر یونیەن بەرلین.

ئۆزیمن هەمیشە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە ساغی ناگەڕێتەوە ئیتاڵیا، پێشتریش دوو مانگ دابڕا بەهۆی پێکان لەگەڵ وڵاتەکەی. ئەمە جگە لەوەی لە دوو جاری جیاوازدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هات پاش گەڕانەوەی بۆ نێجیریا.

یارییە دۆستانەکەی نێجیریا و سعوودییە 2-2 کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button