فه‌ره‌نسا

ناسر خلێفی: گۆڕانکاری گەورە و ئەرێنمیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان گەشبینە بەو گۆڕانکارییە گەورانەی کردوویانە.

لەم وەرزە یانە فەڕەنسییەکە گۆڕانکاری بنچینەیی لە یانەکەدا کرد، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستبەرداری هەریەکە لە لیۆنیل مێسی ئەرجەنتیی، نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی، مارکۆ ڤێراتی ئیتاڵی و  سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی بوو.

لە بەرامبەردا چەند ئەستێرەیەکی لاوی دیاری گواستەوە، لەوانەیش کۆلۆ موانێی فەڕەنسی، گونچالۆ رامۆسی پۆرتوگالی، مارکۆ ئاسێنسیۆی ئیسپانی و عوسمان دیمبێڵێی فەڕەنسی.

سەرەڕای گۆڕانکارییە گەورەکان، ئاستی سانجێرمان تا ئێستا ناجێگیرە، یانەکە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ تووشی شکستێکی سەخت بوو، لە لیگ وەنیش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە 8 یاریدا پلەی سێیەمی خولەکەیان گرتووە.

بەو هۆیە رەخنە و ناڕەزایی ئاراستەی یانەکە دەکرێت. لە بەرامبەردا ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە و بەمشێوەیە دەدوێت:

لەم هاوینە گۆڕانکاری گەورە ئەرێنیمان لە یانەکەدا کردووە، زیاتر لەوەی کە هەمووان بە خەیاڵیاندا هاتووە.

“کاتێک بناغەیەکی نوێ درووست دەکەیت کاتی دەوێت، پێویستی بە ئارامگرتن و کۆڵنەدانە، نابێت کاردانەوەی زیاد لەپێویست بکەیت.

دەزانین بە رێگەیەکەی درووستدا دەڕۆین

بابەتی زیاتر

Back to top button