ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە رۆدریگۆ بێهیوا نەبووە

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئاستە خراپەکەی ئەم وەرزەی، ریال مەدرید هێشتا هیوای بە رۆدریگۆ هەیە.

ریال مەدرید لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 11 یاری کردووە، 10 یاری بردووەتەوە و تەنیا 1 یاری تووشی شکست بووە، بەڵام دابەزینی ئاستی رۆدریگۆی بەڕازیلی نیگەرانی درووستکردووە، کە چەند هەفتەیەکە هیچ گۆڵێکی نەکردووە.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەم وەرزە تەنیا 1 گۆڵی کردووە، ئەو گۆڵەیش لە گەڕی یەکەمی لالیگا بوو بەرامبەر بە ئاتلێتتک بلباو، لە 10 یاری رابردوودا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات.

بەپێی راپۆرتێکی پێگەی رێلێڤۆ، سەرەڕای دابەزینی ئاستی یاریزانەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید هێشتا متمانەی بە رۆدریگۆ هەیە، پێیوایە رۆژێک دێت ناوبراو دەبێت بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، لێی بێهیوا نەبووە.

بەپێی هەمان راپۆرت، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەیش متمانەی تەواوی بە رۆدریگۆ هەیە، بەردەوامدەبێت لە پشتبەستن بەو یاریزانە، سەرەڕای ئەوەی لە یاری رابردوو بەرامبەر بە ئۆساسۆنا لەسەر کورسی یەدەگ بوو.

مێرێگی ئەوەیش لەیاد ناکات، یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکە لە چەندین کاتی سەخت فریادڕەسی یانەکە بووە، بە تایبەت لە بەدەستهێنانی نازناوی چواردەیەمی چامپیۆنزلیگ، یەکێک بوو لە کاریگەرترین یاریزانانی تیپەکە.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 لە سانتۆسی بەڕازیلییەوە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە 176 یاری کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، 2 نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.

گۆڵە مێژووییەکەی رۆدریگۆ بەرامبەر مان سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button