ئه‌مریکاگرنگترین

ئینتەر مەیامی نەیتوانی بگاتە قۆناخی پاڵاوتنەكان بۆ یارییە كۆتاییەكانی خولی ئەمریكی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی بە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی تووشی شكست هات بەرامبەر پێشەنگی خولی ئەمریكی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئینتەر مەیامی لە یاریگای PNKی تایبەت بە خۆی میوانداری سینسیناتی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە دوای چوار یاری رابردوو كە نەیتوانی بەشداری بكات لیۆنێل مێسی لەسەر كورسی یەدەگ بوو بۆ ئەو یارییە دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر تۆرنتۆ تووشی پێكان هات.

گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات ولە خولەكی 55 تاتا مارتینۆ لیۆنێل مێسی بەشداری پێكرد لە جێگای تۆماس ئۆگەستین.

پێش تەواو بوونی یارییەكە بە 12 خولەك و لە خولەكی 78دا ئالڤارۆ باریال تاكە گۆڵی یارییەكە و گۆڵی بردنەوەی بۆ سینسیناتی تۆماركرد و دوای ئەوە یانەی خاوەن یاریگا نەیانتوانی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە و یارییەكە بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.

لە دوای ئەو دۆڕانەش ئینتەر مەیامی هیچ چانسێكی نەما بۆگەیشتن بە پاڵاوتنەكان بۆ یارییە كۆتاییەكانی خولی ئەمریكی بەوەش وەرزەكە بۆ مێسی و هاوڕێكانی كۆتایی هات و تا چوار مانگی دیكە هیچ یارییەك ئەنجام نادەن.

ئینتەر مەیامی پێوویستی بە سێ بردنەوە بوو بۆ ئەوەی بگاتە یارییەكانی قۆناخی كۆمەڵەكان، لە دوای دۆڕانەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرامبەر سینسیناتی هیچ هیوایەكیان نەما.

بە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی لە دوای سیانزە یاری یەكەم یاری بوو ئینتەر مەیامی تووشی شكست ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button