ئیتاڵیاگرنگترین

ڤیکتۆر ئۆسیمین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین، سەبارەی بە ناکۆکییەکانی لەگەڵ یانەی ناپۆلی، بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە

چەند رۆژێک لەمەوبەر، پێگەی فەرمی ناپۆلی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک، ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و بەڕوونی لە ڤیدیۆکەدا گاڵتە بە ئۆسیمین کرا. هەرچەندە پاڵەوانی ئیتاڵیا هەر زوو ڤیدیۆکەی سڕییەوە، بەڵام کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە نوێترین کاردانەوەدا گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی سێریا ئەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، دوپات لە خۆشەویستی خۆی دەکاتەوە بۆ یانەکەی، نوسوییەتی:

پەیوەندیکردنم بە ناپۆلی لە ساڵی 2020 بڕیارێکی نایاب بوو، گەلی ناپۆلی ئەوەندە خۆشەویستی و میهرەبانییان پێشکەشکردووم، رێگە نادەم کەس نێوانمان تێکبدات.

سۆز و خۆشەویستی خەڵکی ناپۆلی هەمیشە هانمدەدات بە دڵ و رۆح یاری بۆ یانەکە بکەم، هیچ کات خۆشەویستیم بۆ لۆگۆی ناپۆلی کەمی نەکردووە و بە شانازییەوە درێسەکە لەبەردەکەم.

ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی خەڵکی ناپۆلی کراوە دوورن لە راستییەوە. هاوڕێی زۆرم هەیە کە خەڵکی ناپۆلین، بوونەتە بەشێک لە خێزانەکەم و ژیانی رۆژانەم، پاڵپشتی گەلی نایجێریا بەرز دەنرخێنم ،کە هەموو کارێکیان کردووە بۆ پشتگیری کردن لە من.

بۆ هەمیشە سوپاسگوزارم. با پشتگیری لە یەکڕیزی، رێزلێگرتن و لەیەکتێگەیشتن بکەین. فۆرزا ناپۆلی⚪️🔵

بەمشێوەیەیش، هێرشبەرە نایجێرییەکە بە بڵاوکردنەوەی ئەم بایەننامەیە کۆتایی بە سەرجەم دەنگ و ناکۆکییەنانی نێوان خۆی و یانەکەی هێنا.

ئەمەیش کەشێکی ئارام لە ژووری خۆگۆڕینی یانەکە دێنێتە ئاراوا، بەتایبەت لەم کاتە هەستیارەدا، کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، میوانداری یانەی ریال مەدرید دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button