ئینگلتەرا

گاری نێڤڵ: تۆتنهام ناتوانێت رکابەری بردنەوەی پرێمەرلیگ بکات

Yariga App

یاریگا –

گاری نێڤڵ دووپاتیدەکاتەوە، تۆتنهام ناتوانێت رکابەری لەسەر نازناوی پرێمەلریگ بکات، سەرەڕای یانەکانی وەک ئارسیناڵ و لیڤەرپوول لە ریزبەندی پرێمەرلیگدا.

سپێرز یارییەکەی دراماتیکی لە لیڤەرپوول بردەوە، ئەمەش دوای گۆڵە بە هەڵەکەی جۆیل ماتیپ لە تیمەکەی، بەم بردنەوەیە تۆتنهام چووە پلەی دووەمی ریزبەند.

گاری نێڤڵ، ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد لە پۆدکاستی سکای سپۆرتسدا دەڵێت

پێم وانییە تۆتنهام ناوی بچێتە نێو کێبڕکێکارانەوە، کاتێک سەیری ئەم جۆرە یارییانە دەکەیت، دەزانیت ئەمانە کێبڕکێکاری سەرەکی نین. بەڵام ئەوەی سەرنجی راکێشاوم، ئەو رۆحە بەرزەیە کە پێشبینیم نەدەکرد، بەو شەوە بن و لە یاری دێربی لەندەنی هەفتەی رابردوو، ئەم رۆحە زۆر بەڕوونی دیار بوو.

لەبارەی هەڵەکانی ناوبژیوان لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد دەڵێت

بەڕاستی من زۆر نەرم بووم بەرامبەر لیڤەرپوول، بۆچی بەم دۆخەی لیڤەرپوول نیگەران بم؟ پێویستە لەگەڵ هاندەرانی سپێرز ئاهەنگ بگێڕم. لایەنێکی پیشەگەری هەیە و دەبێ بزانیت ماتیپ، جۆتا و کورتیس جۆنز بۆ وایان کرد.

نێڤڵ پێی وایە، لیڤەرپوول توانای گەڕانەوەی بۆ نێو کەشی رکابەرییەکان هەیە

بەدڵنیاییەوە رۆحێکی گەورەیان بۆ گەڕانەوە هەیە. پێم وایە دەتوانن رکابەری لەسەر نازناوەکە بکەن، چونکە ئێستا هێڵی بەرگریان باشترە و خێراتر یاری دەکەن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر، بەرگریکارێکیان نییە، بتوانێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات.

لیڤەرپوول بە 9 یاریزانەوە یارییەكەی تەواو كرد، ئەمەش لە دوای كرانە دەرەوەی هەریەك لە كورتس جۆنز و دیۆگۆ جۆتا، هەروەها گۆڵێكیان بە ئۆفساید رەتكرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button